مامۆستایانی ناڕازیی پێنجوێن: بەردەوام دەبین لە خۆپیشاندان
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازیی پێنجوێن وەڵامی پەیامەكەی پەروەردەی قەزاکەیان دەدەنەوە و دەڵێن "بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان".
ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ پەروەردەی پێنجوێن ئاگاداریی مامۆستایانی کردەوە کە رۆژی چوارشەممە دەوامی قوتابخانەکان دەستپێدەکاتەوە، بەڵام دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازیی پێنجوێن ڕایانگەیاند "دوای ئەوەی پەروەردەی پێنجوێن بڵاویان کردەوە، کە چوارشەممە دەوام دەسپێدەکاتەوە، ئێمە وەک مامۆستایانی دامەزراو و وانەبێژانی پێنجوێن بە هیچ جۆرێک ناچینە ژێرباری ئەو بڕیارە".
ئاماژەیان بەوەشکرد "ڕۆژی چوارشەممە لە بەردەم بینای پەروەردەی پێنجوێن گەورەترین خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین و داواکارین لە مامۆستایانی سنوورەکە ئامادەبن".
بابهتی پهیوهندیدار
