ئێران دوو بانکی بەریتانی بەکارهێناوە بۆ خۆدزینەوە لە گەمارۆکان

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڕۆژنامەی فایننشاڵ تایمز، لە دوایین ژمارەی خۆیدا راپۆرتێکی دەبارەی گەمارۆکانی ئێران بڵاوکردووەتەوە و تیادا هاتووە، کۆماری ئیسلامی دوو بانکی "لۆیدز" و "سەنتەندێر"ی بەریتانی بەکارهێناوە بۆ خۆدزینەوە لەگەمارۆ ئابوورییەکان و گواستنەوەی پارە.

ئەم بڵاوکراوەیە ئاماژەی بەوەداوە، کۆمەڵێک بەڵگەیان دەست کەوتووە کە هەندک لە ئەژمارە بانکییەکانی ئەم دوو بانکە گەورەیە، سەر بە پیشەسازی پێترۆکیمای ئێرانە کە گەمارۆی لەسەرە.

فایننشاڵ تایمز نووسیویەتی، خاوەنی ئەم ئەژمارە بانکییانە لە ژێر ناوی کۆمپانیایەکی بەریتانیدا کە نووسینگەکەی لە لەندەنە و لە ڕاستیدا سەر بە کۆمپانیای بازرگان پێترۆکیمیای ئێرانە، کە لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆی خراوەتە سەر، پارەیان بۆ ئێران گواستووەتەوە و خەریکی سپیکردنەوەی پارەبوون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار