لەدوای سزادانی بانکەکان دڵنیایی لە نرخی دۆلار دەدرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەتازەترین پێشهاتدا، بانکی ناوەندیی عێراق ژمارەیەک لە بانکەکانی ناوخۆی بێبەشكرد لە بەدەستهێنانی دۆلاری ئەمریکی، كە ئەمەش هەر زوو كاردانەوەی لەبازاری دۆلار دروست كردو نرخەكەی لەدوێنێوە بە ناجێگیری ماوەتەوە.

لەو بارەیەوە، دانا مەولود، شارەزایی ئابوری لەبازاڕی دراوی سلێمانی بە هاوڵاتی راگەیاند، جی پی مۆرگان سەرپەرشتی سەرجەم بانكەكانی ناوخۆی عێراق دەكات و دەڵێت، ئەم هەنگاوە بانكی ناوەندی عێراق داویەتی نەك جی پی مۆرگان، بە بیانوی ئەوەی هەر یەك لەو بانكانە هاوكاری گروپەكانی سەر بە ئێرانیان كردووە .

ھەر ئەمڕۆش نرخی دۆلار دابەزی و ۱۰۰دۆلار بە۱٥۱ هه زار و ۷۰۰ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەوەش بەراورد بە دوێنێ‌ ھەزار دینار دابەزیوە.

لەبارەی هەنگاوەكەی بانكی ناوەندی عێراقەوە ئەم شارەزایە پێی وایە بانكەكە دەیەوێت دۆلارەكە لە دەستی خۆیدا بمێنێتەوە و نەچێتە بازاڕ و بانكەكانەوە.

ئەوەش ئاشكرادەكات، بانكەكانی ناو عێراق سەرجەمیان لایەن و كەسایەتییە سیاسییە باڵادەستەكانەوە كۆنترۆڵكراون، بەو مانایەی هەر یەكەیان لەدژی ئەوانەی دیكە تۆمەت دروست دەكەن و دۆلار لە بانكەكانی دژیان قەدەغە دەكەن.

پێشی وایە بەگشتی كاریگەری لەسەر دۆخی بازار و بەرز بونەوەی نرخی دینار و دۆلار نابێت راگەیاندنی ئەم لیستە نوێیە لە بانکە بێ بەشکراوەکان لە مامەڵەكردن بە دۆلار دوای ئەوەدێت، هەفتەی رابردوو برایان نیلسۆن، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا سەردانی بەغدادی کرد

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار