وەزیری بەگری تورکیا: پێویستە کێشەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی چارەسەر بکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری بەگری تورکیا دەڵێت بەلای وڵاتەکەیەوە گرنگە کە “کێشەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی چارەسەر بکرێت.”

لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق پێشوازیی لە یەشار گولەر، وەزیری بەرگری و مەتین گوراک، سوپاسالاری تورکیا و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی سەربازیی ئەو وڵاتە کرد، کە ئەمڕۆ سێشەممە، 6ی شوبات بە سەردانێک گەیشتنە بەغدا و بڕیارە زنجیرەیەک کۆبوونەوە بکەن.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆککۆماری عێراق لە راگەیێندراوێکدا باسی لە تەوەرەکانی گفتوگۆی لەتیف رەشید و شاندە باڵا سەربازییەکەی تورکیا کردووە و رایگەیاندووە: "سەرۆککۆمار جەختی لەوە کردووەتەوە کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەر دەکرێن نەوەک بە پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتان و زیانگەیاندن بە هاووڵاتیانیان."

هەردوولا لەبارەی قەدەخەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانیش قسەیان کردووە و بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی کۆمار: "سەرۆککۆمار باسی ئەو رێکارانەی کردووە کە بووەتە هۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و شارەکانی تورکیا. ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ئەو رێکارانە دەبێتە هۆی تێکدانی هاوئاهەنگیی هاوبەش و رێگری لە هەوڵەکانی بەردەوامبوونی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان دەکات."

هاوکات لەکۆبوونەوەکەدا وەزیری بەرگری تورکیا  بە سەرۆککۆماری عێراقی وتوە کە بەلای وڵاتەکەیەوە گرنگە کێشەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی چارەسەر بکرێت.

نزیکەی ساڵێکە حکومەتی تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا داخستوە و بەوەش هاتووچۆ و گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە بە نزیکەی لە٦٠٪ کەمیکردوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار