ئەندامانی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی شارەزوور دەستگیرکران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەندامانی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی شارەزوور لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران و تاوەکو ئێستا ئەو مامۆستا ناڕازییانە لە ئاسایشی شارەزوور دەستبەسەرن.

ئاوات ئازاد، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازیی بە هاوڵاتی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی شوباتی ٢٠٢٤چەند ئەندامێکی مامۆستایانی ناڕازیی لە شارەزوور لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراون، لەوێ ڕاگیراون و تائێستا نەگەڕاونەتەوە ماڵەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەوانەی دەستگیرکراون پێنج بۆ شەش ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی شارەزوورن و ٢٠ی مانگی ڕابردووش بانگکرابوون بۆ ئاسایشی سلێمانی".

سەرچاوەیەک کە لەگەڵ ئەو مامۆستایانە بووە بە هاوڵاتی وت "ئەو مامۆستایانە لە یەکێک لە پارکەکانی شارەزوور کۆبوونەتەوە تەنها کۆبوونەوەیەکی هاوڕێیانە بووە، بەڵام هێزەکانی ئاسایش چوونەتە پارکەکە و ئەو مامۆستایانەیان دەستگیرکردووە".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار