حکومەتی ھەرێم لەژێر فشاردا پێداچوونەوە بە بڕوانامەی فەرمانبەراندا دەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، ئاماژه به نووسراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/ سكرتاریه‌ت ژماره (١٦٩٢٠) له (٢٤/١٢/٢٠٢٣) وه ئاماژه به فه‌رمانی وه‌زاریمان ژماره (٧٤٣) له (٢٢/١/٢٠٢٤) كه تایبه‌ته به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ مه‌به‌ستی (پۆلێنكردنی هه‌ڵسه‌نگاندنی حاڵه‌ته‌كانی ئه‌و بڕوانامانه‌ی كه به بێ مۆڵه‌تی خوێندن به‌ده‌ست هاتون، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕوی زانستی و كارگێڕی و دارایی و یاساییه‌وه هه‌ڵبسه‌نگێندرێن)، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دو فۆرمی زانیاری ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان ده‌كات، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی داتای پێویست.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پێویسته له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا هه‌ردو فۆڕمه پڕكراوه‌كانی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی به‌بێ مۆڵه‌تی خوێندن، بڕوانامه‌یان به‌ده‌ستهێناوه بۆیان ڕه‌وانه بكه‌نه‌وه، تاوه‌كو كاری پێویست ئه‌نجامبده‌ن.

