لە دهۆک ٦٨ هۆتێل داخراون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەهۆی کەمی گەشتیار لە سەنتەری شاری دهۆک ٦٨ هۆتێل داخراون، هەروەها لە ئامێدی 13 هوتێل و لە زاخۆش لە ٥٠٪ی هوتێلەکان داخراون.

ئیحسان عیسا، سەرۆکی کۆمەڵەى هۆتێل و مۆتێلەکان لە پارێزگای دهۆک تایبەت بە هاوڵاتی وت "بەهۆی کەمی گەشتیار لە سەنتەری شاری دهۆک ٦٨ هوتێل و مۆتێل داخراون، هەروەها لە ئامێدی ١٣ هوتێل و موتێل و لە زاخۆش لە٥٠٪یان داخراون، بەپێی بە دواداچوونەکانمان ٧٥٠ کەس کە لەو هوتێل و موتێلانە ئیشیان دەکرد بێکاربوون".

ئاماژەی بەوەشکرد "ساڵی پار و ئەمساڵیش رێژەی گەشتیاران بۆ دهۆک کەمبووەتەوە بە نموونە پشووى پێش سەرى ساڵ لە ٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ تاوەکو ٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ نزیکەى هەزار گەشتیار لەناو هۆتێل و موتێلەکانى پارێزگاى دهۆک ماونەتەوە، هەروەها لە بۆنەکانی دیکەش بەهەمانشێوە رێژەی گەشتیار کەمبووە".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار