لاهور شێخ جەنگی پەیامێک ئاڕاستەی ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لاهور شێخ جەنگی بەبۆنەی تێپەڕبوونی سی ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پەیامێک ئاڕاستەی مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکات.

لە پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگی هاتووە "بەبۆنەی تێپەڕبوونی سی ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستاندا‌، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێزتان و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حیزبە بەڕێزەکەتان دەکەم، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم".

‎ئاماژەی بەوەشکردووە "هیوادارم یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان وەک چۆن لە ڕابردوودا وەک هێزێكی سیاسی میانڕەو ڕۆڵی خۆی بینیوە لە چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان، لەم کاتەشدا کە هەرێمەکەمان بە دۆخێکی مەترسیدار و نەخوازراودا تێپەڕ دەبێت، لەگەڵ هەموو هێز و لایەنە سیاسیە کوردستانییەکان رۆڵی نیشتیمانیی خۆی ببینێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و گەڕانەوەی هیوای و ئومێد بۆ گەلەکەمان و رزگارکردنیان لەم دۆخە ناهەموارە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار