جێنین پلاسخارت: هێرشەكانی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان بووەتە رووداوێكی هەفتانە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، یاسای بودجەی عێراق بەوجۆرە نییە كێشەكان چارەسەر بكات، ئاماژە بەوەشدەکات هێرشەكانی توركیا بۆسەر هەرێمی كوردستان بووەتە رووداوێكی هەفتانە.

جێنین پلاسخارت، نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق راپۆرتی وەرزانەی خۆی لە بەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک خوێندەوە و ڕایگەیاند "یاسای بودجەی عێراق بەوجۆرە نییە كێشەكان چارەسەر بكات، هەروەها پێویستە هەرێمی کوردستان بودجەی پێویستی پێبگات بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی پێ دابینبکات".

ئاماژەی بەوەشکرد "هێرشەكانی توركیا بۆسەر هەرێمی كوردستان بووەتە رووداوێكی هەفتانەو دووبارە دەبێتـەوە".

لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق وتی " تائێستا دووجار هەڵبژاردنی پەرلەمان لە هەرێمی كوردستان دواخراوە".

لە کۆتایی وتارەکەیدا جێنین پلاسخارت داوای بەخشینی کرد لە پۆستی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و سوپاسی گەلی عێراقی کرد کە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو هاوکاری بوون لە ئەنجامدانی کارەکانی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار