بەڕێوەبەر و یاریدەدەرانی قوتابخانەکانی ناحیەی سەرکەپکان بڕیاری دەستلەکارکێشانەوە دەدەن

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرجەم بەڕێوەبەر و یاریدەدەرانی قوتابخانەکانی ناحیەی سەرکەپکانی سەر بە قەزای ڕانیە ئاماژرە بەوەدەکەن، لە ئەگەری بەردەوامیی ئەو فشارانە و ناچارکردنیان بەسزادانی مامۆستایان بەکۆی گشتی دەستلەکارکێشانەوەی گشتی ڕادەگەیەنین.
ئەمشەو سێشەممە ٦ی شوباتی ٢٠٢٤ کۆی بەڕێوەبەر و یاریدەدەرەکانی سنووری ناحیەی سەرکەپکان کۆبوونەوە بۆ هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی ئەو چەند خاڵەی کە لەلایەن (بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕانیە) بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا بەرپرسیارێتی بڕینی مووچە و قوتی مامۆستایان و وانەبێژانی خستووەتە سەر شانی بەڕێوەبەرەکان، دوای ڕاوێژ و گفتوگۆکردن گەیشتینە ئەم بڕیارانەی خوارەوە:
١- ناوهێنانی بەڕێوەبەرەکان و بێ منەتکردنیان لەئەگەری پابەندنەبونیان بەو داواکارییانەی (بەڕێوەبەری پەروەردە) بە سوکایەتی بە خزمەت و توانستمان تێدەگەین بۆیە بە هەمو جۆرێک ڕەتی دەکەینەوە.
٢- بابەتی (بایکۆت) لەسەرەتاوە لەسەر دەستی بەڕێوەبەرەکان نەکراوە، بەڵکو مامۆستایان و وانەبێژان خاوەنی بڕیاری بایکۆتی گشتی بوون.
٣- ئێمە سەرجەم بەڕێوەبەر و یاریدەدەرانی ئەو سنوورە ڕایدەگەیەنین لە ئەگەری بەردەوامیی ئەو فشارانە و ناچارکردنمان بەسزادانی مامۆستایان بەکۆی گشتی دەستلەکارکێشانەوەی گشتی رادەگەیەنین.
