لە دهۆک قاچاغچییەکی دەرمان دەستگیرکرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی پارێزگای دهۆک دەستگیرکردنی خاوەن دەرمانخانەیەکی ڕاگەیاند و کۆگایەکی دەرمانیشی داخست.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی شوباتی ٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند "لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی گیانی هاوڵاتییان، خاوەن دەرمانخانەیەکمان دەستگیرکردووە کە دەرمانی قاچاغ و بێ مۆڵەتی لەناو باڵەخانەیەکی شارەکەدا کۆگا کردبوو و ئامادەکاری دەکرد بە هاوڵاتییانی بفرۆشێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "هێزەکانیان دەستیان بەسەر ئەو دەرمانە قاچاغەدا گرتووە کە تۆمەتبار لەناو باڵەخانەیەکی شارەکەدا کۆگای کردبوو و ئامادەکاری دەکرد لە چەند رۆژی داهاتوودا بیفرۆشێت، تۆمەتبار ڕەوانەی دادگا کراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت".
بابهتی پهیوهندیدار
