تەندروستیی سلێمانی: حاڵەتەکانی تووشبووی نوێ بە نەخۆشیی تالاسیمیا کەمیکردووە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت لە ساڵی 2023 تەنها سێ حاڵەتی توشبووی نوێی تالاسیمیا لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند "بەپێی ئەو پلانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی بۆ کەم بوونەوەو ڕێگڕی کردن لە توشبوون بە تالاسیمیا دانراوە لە رێگەی کۆمەڵێك رێکاری زانستی و ئیداری، کە جێبەجێدەکرێن لەلایەن سەنتەری تالاسیمیا و تاقیگەی گشتی ناوەند لە سلێمانی، پشکنینی پێش هاوسەرگیری بۆهەموو ئەو هاوڵاتییانە بکرێت، کە تازە ژیانی هاوسەرگیری پێكدەهێنن یان پشکنینی بۆ دایکانی دووگیان کە دایك یان باوك تووشبووی تالاسیمیابوون بۆ دڵنیا بوون لە سەلامەتی کۆرپەکانیان".
ئاماژە بەوەشکراوە "بەهۆی جێبەجێکردنی ئەو رێکارانە حاڵەتەکانی تووشبووی نوێ بە تالاسیمیا بەڕێژەی بەرچاو ڕووی لە کەمیکردووە".
