پرۆگرامی قۆناغێکی خوێندن کەم ناکرێتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتىیی په‌روه‌رده‌ى سلێمانى له ڕێگه‌ى نوسراوێكه‌وه بۆ کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندنی پۆلی نۆی بنەڕەتی، بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری پەروەردەکەی ئاگادار دەکاتەوە.
دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتىی په‌روه‌رده‌ى سلێمانى نووسراوێکی ئاڕاسته‌ى هه‌ریه‌ك له په‌روه‌رده‌كانى (ڕۆژهه‌ڵات، ڕۆژئاوا، ده‌ربه‌ندیخان، چه‌مچه‌ماڵ، پێنجوێن، شارباژێر، شاره‌زور، سه‌یدسادق، دوكان و قه‌ره‌داغ) كردووه لەبارەی كه‌مكردنه‌وه‌ى پرۆگرامه‌كانى خوێندن ئاگاداری کردوونەتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى لە نووسراوێکدا بۆ ١٠ بەڕێوەبەرایەتی سنووری پەروەردەکەی ڕایگەیاندووە "ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه، كه كه‌مكردنه‌وه‌ى پرۆگرامه‌كانى خوێندن، پۆلى نۆى بنه‌ڕه‌تى ناگرێته‌وه و هیچ وانه‌یه‌كى پۆلى نۆیه‌م كورتناكرێته‌وه".
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
