مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاگاداری گەشتیاران دەکاتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگای دەروازەی مەرزی نێودوڵەتی باشماخ ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت بۆ وڵاتی ئێران دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگای دەروازەی مەرزی نێودوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند "ئاگاداری سەرجەم ئەو گەشتیاران دەکەینەوە کە بە ئۆتۆمبیلی خۆیان دەیانەوێت گەشت بکەن بۆ وڵاتی ئێران لەئێستادا و لە ئەمڕۆوە گەشتکردن بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆیانەوە تا بەرواری (٢٠٢٤/٢/١٢) رۆژی دووشەممە ڕاگیراوە".
لەبارەی هۆکارەکەیەوە ئاماژەی بەوەکرد "بەبۆنەی یادی رۆژی (٢٢) بەهەمەنەوە کە لە کۆماری ئیسلامی ئێران پشووە بۆماوەی چوار ڕۆژ ، گەشتکردن بەبێ ئۆتۆمبیل ئاساییە و هاتووچۆی بارهەڵگر و بازرگانی رانەگیراوەو ئاسایی بەردەوام دەبێت".
بابهتی پهیوهندیدار
