نەخۆشخانەیەکی حکومی لە هەولێر دەفرۆشرێت بە کۆمپانیایەک

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمرۆ پێنجشەمە 8/2/2024، عەلی حەمەساڵح ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە پەرەی فەرمی خۆی لەسەر پێگەی فەیس بووک بڵاویکردەوە، نەخۆشخانەی 330 قەرەوێڵەی حکومی هەولێر فرۆشراوە.

هەروەها ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە نەخۆشخانەکە بە زەوی و بیناوە فرۆشراوە بە کۆمپانیایەک بە قیستی 20 ساڵ و کۆمپانیاکە بە نیازە نەخۆشخانەکە بکات بە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی.

هەر سەبارەت بەم بابەتە هاوڵاتی پەیوەندی کرد بە عەلی حەمە ساڵحەوە و ناوبراو وتی: لە ئێستادا خەریکی رێککردنەوەی بەڵگەکانم و شەو لەسەر هەژمارە تایبەتەکەی خۆم بڵاوییان دەکەمەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار