بەهۆی سەرپێچییەوە ١٢ بەنزینخانە داخران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

قایمقامییەتی هەولێر داخستنی ١٢ بەنزینخانەی ڕاگەیاند بەهۆی ئەوەی بەنزینی کوالێت خراپیان بە هاوڵاتیان فرۆشتووە و پابەندی ڕێنماییەکان نەبوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ نەبەزعەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند "لەدرێژەی بەدواداچوون و چاودێریكردنی لێژنەكانی پشكنین و چاودێری و چڕ كردنەوەی سەردان و پشكنینە لەناكاوەكان بۆ وێستگەكانی سوتەمەنی، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی كوالێتی خراپ و پابەندنەبوونیان بەڕێنماییەكان ١٢ وێستگەی بەنزین (بەنزینخانە) لە شاری هەولێر داخران و سزا دران لەكۆی (١٢٠) وێستگە كەپشكنینیان بۆ كراوە لە ٢٠٢٤/٢/٢ تا ٢٠٢٤/٢/٨".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەنزینخانەكان بریتین لە: وێستگەی بێداو، وێستگەی ڕزگاری، وێستگەی مەیهەن/یارا، وێستگەی پۆڕش، وێستگەی پێشمەرگە، وێستگەی پەیام، وێستگەی باواجی، وێستگەی میر، وێستگەی باخەوان، وێستگەی دەروازەی دارەتوو، وێستگەی ئاڵا، وێستگەی زەنگ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار