کۆمپانیای DNO: لە چەند مانگی ڕابردودا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم زیادیکردووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمپانیای (دی ئێن ئۆ)ی نەرویجی کە لە چەند کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان کار دەکات، راپۆرتی دارایی 2023ی بڵاوکردەوە و رایگەیاند بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان لە چەند مانگی کۆتایی ساڵی 2023 بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی داهاتەکانی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمپانیای (DNO)ـی نەرویجی رایگەیاند: چاوەڕوان دەكرێت کۆی بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەكانی تاوکێ بە تێکڕایی لە ئاستی (80) هەزار بەرمیل رۆژانە بەردەوام بێت، كە بەشێكی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە نرخی داشكێنراو بە هاوڵاتیانی هەرێم دەفرۆشێت و ئەوەی دیكەش لەڕێگەی وشكانییەوە بۆ كڕیارانی دەگوزاێتەوە.

دی ئێن ئۆ دەڵێت، بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی تاوکێ و پێشابووری کۆمپانیاکە کە لە مانگی سێی ساڵی 2023 وەستابوو بەهۆی وەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە، لە کۆتاییەکانی 2023دا بەرزبۆتەوە و بەو پێیەش ئاستی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە لەو ساڵەدا تێکڕا 80 هەزار بەرمیل بووە.

رونیكردوەتەوە، پێش راگرتنی هەناردەكردنی نەوت لە هەرێمەوە؛ لە کێڵگەکانی تاوکێ و پشکبیر، ئاستی هەناردەكردنی نەوتی تاوكێ رۆژانە نزیکەی (95) هەزار بەرمیل بوە.

لە ساڵی 2023دا داهاتی کۆمپانیاکە 668 ملیۆن دۆلار بووە و پوختەی قازانجەکانی 218 ملیۆن دۆلار بووە، کۆمپانیاکە دەڵێت، بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان لە چەند مانگی کۆتایی ساڵی 2023 بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی داهاتەکانی.

هاوکات بەپێی راپۆرتی دارایی کۆمپانیای دی ئێن ئۆ، تێكڕای بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن کۆمپانیاکەوە لە 2023دا 52 هەزار و 600 بەرمیل بووە. لەو بڕە 34 هەزار و 900 بەرمیلی لە هەرێمی کوردستان بەرهەمهاتووە. 14 هەزار و 200 بەرمیلیشی لە دەریای باکوور و 3 هەزار و 500 بەرمیلیشی لە رۆژئاوای ئەفریقا بەرهەمهاتووە


ساڵی رابردو دادگای بازرگانی نێودەوڵەتی پاریس لەسەر سكاڵای حكومەتی عێراق هەناردە كردنی نەوتی خاوی لە هەرێمەوە بۆ توركیا و لەوێوە بۆ بەندەری جەیهان راگرت كە  بە نزیکەی (450) هەزار بەرمیلی رۆژانە بو، لە ئەو كاتەوە تا ئێستا رون نییە کەی دەست بە هەناردەکردنەوەی دەكرێتەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار