بایدن جارێکی دیكه‌ هەڵەدەکات و هه‌راده‌نێته‌وه‌

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ماوەی هەفتەیەکە چاوەکان چونەتە سەر جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا، بەتایبەت کاتێک دێتە سەر باسی روداوەکان و دۆخی ئێستا، "ناوی سەرکردە و شوێنەکان تێکەڵاو دەکات"، ئەوەش بوە بە بەشێک لە گاڵتەجاڕی بەلای نەیارەکانییەوە.

ئەندامانی تیمەکەی بایدنیش جەخت لەسەر باشی تەندروستی سەرۆکی ئەمەریکا دەکەنەوە و دەڵێن: مەرج نیە هەمو کات مرۆڤ روداوەکانی لەبیر بمێنێت.

جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ میانی گوتارێكدا سه‌باره‌ت به‌ گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ غەززە و کردنەوەی دەروازەی رەفەح رایگه‌یاند "وەک دەزانن لە سەرەتادا (سیسی) سەرۆکی مەکسیک نەیویست ده‌روازه‌كان بکاتەوە بۆ ئەوەی رێگە بە هاتنە ژوورەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بدات، من قسەم لەگەڵ کرد و باوه‌ڕم پێهێنا دەروازەکان بکاتەوە".

بایدن له‌ گوتاره‌كه‌یدا عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسری به‌ سه‌رۆكی مه‌كسیك ناوبرد، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له‌و لێدوانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی رایگه‌یاندبوو "مێشكم له‌سه‌ره‌خۆمه‌ و یادگه‌م باشه‌".

لە ماوەی رابردودا لە وتارە جیاوازەکاندا، بایدن بەرپرسان و سیاسەتمەدارانی ئەوروپای تێکەڵ کرد، "مردو و ئێستا"، بۆ نمونە وتی،  دوای هەڵبژاردنم بە سەرۆک چومە کۆبونەوەی لوتکەی جی حەوت و بە سەرکردەکانی دیکەم وت کە ئەمریکا گەڕایەوە!، پاشان میتران لە ئەڵمانیا، ببورە فەرەنسا، تەماشای کرد و پرسیاری کرد "تا کەی دەمێنیتەوە؟".

بایدن لەم گفتوگۆیەدا ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی ئەوکاتی فەڕەنسای لەگەڵ فرانسوا میتران، سەرۆکی پێشوتری فەرەنسا تیكڵاوکرد، کە دوەمیان لە ساڵی 2017وە مردوە.

دووبارەبوونەوەی چەندین جارەی هەڵەکردنی بایدن لەکاتی قسەکردنی بۆ رۆژنامەنووسان یان پێشکەشکردنی گوتاردا، بووەتە هۆی ئەوەی گومان لە توانای بایدن بکرێت بۆ خۆکاندیدکردنەوەی بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لەلایەن دیموکراتەکانەوە و ئەویش تا ئێستا سوورە لە سەر ئەو بڕیارەی.

جۆ بایدن دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ، تەمەنی دەبێتە 82 ساڵ، لە ئێستاوە بەتەمەنترین سەرۆکی ئەمەریکایە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا، بەڵام بایدن باس لە دەستکەوتی یاسادانان و سەرکەوتی زۆری لە بوارەکانی ئابووری و سیاسییدا دەکات کە پێی وایە دەبێتە جێی سەرنجی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بۆ راکێشانی دەنگدەران، بە تایبەتی کە ترەمپیش تەمەنی 76 ساڵە و گەنج نییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار