باری كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یه‌ندرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان له‌ نیمچه‌ هه‌وره‌وه‌ بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت و سبه‌ینێ شه‌ممه‌ ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی كه‌مێك تۆز و خۆڵ هه‌یه‌.

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوەو تیایدا هاتووە، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 9ی شوباتی 2024، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە له‌ پله‌ی گه‌رمای دوێنێ.

 سبەینێ شه‌ممه‌ش 10ی شوباتی 2024، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری هەبوونی کەمێک تۆزو خۆڵ هەیە لە کەشدا

هاوکات سبەی  پلەکانی گەرما بە نزیکەی یه‌ك تــــا دوو پلە بەرزتر دەبێته‌وه‌ لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وبەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دەبێت: 

هەولێر : 18

سلێمانی : 16

دهۆک : 18

کەرکوک : 18

هەڵەبجە : 17

زاخۆ : 18

سۆران : 13

حاجی ئۆمەران : 8

گەرمیان : 21

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار