بڕیارێکی بایدن دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئاژانسی هەواڵی بلومینگ ڕایگەیاند، ئیدارەی جۆ بایدان لەپلانیدایە بۆ ڕێگریکردن لە یارمەتییە مرۆی و سەربازییەکانی ئێران بۆ گروپە چەکدارەکان گەمارۆی نەوتی لەسەر ئەو وڵاتە زیاتر بکات، و چالاکوانانیش پێیان وایە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
ئاژانسی هەواڵی بلوومینگ، رۆژی پێنج شەممە ٨ی شوبات لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە لەگەڵ پەرەسەندنی ململانێکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، توندترکردنەوەی گەمارەکان لەسەر کۆماری ئیسلامی رەنگە ببێتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا.
چەند سەرچاوەیەکیش بەو ئاژانسەیان وتووە کۆشکی سپی لەگەڵ زیادکردن و توندترکردنەوەی گەمارۆکاندایە تەنانەت ئەگەرببێتە هۆی دروستبونی قەیران و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا.
چالاکوانی سیاسیش پێیان وایە ئەم هەنگاوەی ئیدارەی بایدن لەکاتی بانگەشەکردن بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا لە دژی بەکاردەهێنرێت.
کۆماری ئیسلامی ئێران بە گەورەترین پشتیوانی گرووپە میلیشاکان دەدەنرێت لە عێراق و سووریا و لوبنان و فەلەستین و یەمەن و ئیدارەی بایدنیش لای وایە گوشارە ئابوورییەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئەبێتە هۆی لاوازبونی ئەو هێزانە.