ئاسایشی سلێمانی حەوت تۆمەتباری دەستگیرکرد
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی دەستگیردنی حەوت تۆمەتباری ڕاگەیاند بە تۆمەتی تەقەکردن و هەڕەشەکردن و دزیکردن لە هاوڵاتییان، ئەو تۆمەتبارانە پێشینەی تاوانی دیکەیان هەبووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند "هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە لەڕۆژی ٢٠٢٤/٢/٥ بە تۆمەتی (تەقەکردن و هەڕەشەکردن و دزیکردن) حەوت تۆمەتبار دەستگیردەکەن، هەندێک لە تۆمەتباران پێشینەی تاوان و فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا تۆمەتباران بە مادەکانی (١٥،٤٣١،٤٣٢،٤٤٣) پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دۆسییەکانیان ڕادەستی یاسا کراون".
بابهتی پهیوهندیدار
