مامۆستایانی وانەبێژ ئاگاداردەکرێنەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕانیە مامۆستایانی وانەبێژی یەدەگ ئاگاداردەکاتەوە و داوایان لێدەکات مۆبایلەکان دانەخەن و وەڵامی پەیوەندییەکان بدەنەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕانیە ڕایگەیاند "ئاگاداری هەموو ئەو وانەبێژانە دەکەین کە یەدەگن لە سنووری پەروەردەکەمان، وەڵامی پەیوەندییەکانی پەروەردەمان بدەنەوە یاخود ئەو ژمارە مۆبایلەی لای ئێمە تۆمارکراوە دانەخرابێت".

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "بەپێچەوانەوە ئەو مامۆستایانە خۆیان بەرپرسیار دەبن لە دواکەوتنی ڕیزبەندی لەکاتی دانانی وانەبێژ".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار