کەشناسی هەرێم: سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە، ئاماژە بەوەدەکات بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ لە هەندێ ناوچە لە پاشووری هەرێم و پلەی گەرمیش بە رێژەی یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە پلەی گەرمی دوێنێ".

ئەوەشی خستەڕوو، سبەی یەکشەممە ١١ی شوباتی ٢٠٢٤ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەوری جیا جیا و پلەی گەرمیش بە رێژەی یەک بۆ دوو پلەی دیکە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت".

بەرزترین پلەکانی گەرمی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 20

سلێمانی : 19

دهۆک : 19

کەرکوک : 21

هەڵەبجە : 19

زاخۆ : 19

سۆران : 18

حاجی ئۆمەران : 1

گەرمیان : 23

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار