گەنجێکی کورد بە نادادپەروەری بەرەو پەتی سێدارە دەبرێت
8 مانگ لەمەوپێش
هاولاتی
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت گەنجێکی کوردی یارسان لە ئێران ئەگەری لە سێدارەدانی هەیە کە لە خۆپیشاندانەکانی ئێران دەستگیرکراوە، ئاماژە بەوەشدەکات دایکی گەنجەکە داوای لە حکومەت کردووە کوڕەکەی لە سێدارەنەدەن.
ڕەزا ڕەسایی گەنجێکی تەمەن ٣٤ ساڵە و کوردی یارسانە و لەکاتی خۆپیشاندانە فراوانەکەی ئێران دەستگیرکرا ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئاشکرایکردووە، ئەو گەنجە بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە دادگایی کراوە و لەژێر کاریگەریی ئەشکەنجەدانێکی تووند و لێدانی تەزوی کارەبا و هەناسە لێبڕین و هەڵواسین و چەندین جۆری دیکەی توندوتیژیدا ناچاركراوه دانپێندانان بکات.
ڕێكخراوهكه دهڵێت "ڕهزا بههۆى ئهو ئهشكهنجانهوه شینهەڵگەڕاوهو ئێسكهكانیشى لهچهندین لاوه شكاون و برینیش بهجهستهیهوه ههیه، هەربۆیە پارێزەرەکانیشى بەهۆکاری بوونی چەند ناڕونییەک داوای ڕاگرتنی سزاکەو پێداچونەوەیان بەبڕیاری دادگا کرد، بەڵام دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران داواکاریی پارێزەرەکانی ڕەزا ڕەساییان بەپاساوی ئەوەی هیچ مەرج و بنەمایەکی یاسایی تێدانییە، ڕەتکردووەتهوە".
هەروەها لە پەیامێکی دەنگیدا دایکی ڕەزا ڕەسایی بەگریانەوە باسى ڕەوشى كوڕهكهى دهكات و دەڵێت "تكایه كوڕهكهم بێتاوانه.. لهسێدارهى مهدهن".
جێگەی ئاماژەیە، لە ئەنجامی ئەو توندتیژییەی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانی ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی ڕوویدا، نادر بەیرامی، بەرپرسی هەواڵگری سوپای پاسدارانی ئێران لە شارۆچکەی سەحنەی پارێزگای کرماشان لە ١٨ی تشرینی دووەمی ساڵى ٢٠٢٢ کوژرا، هەفتەیەک دوای ڕووداوەکەش ڕەزا ڕەسایی و ١٠ كهسى دیكهی بهڕهچهڵهك کورد بە تۆمەتی لێدان و بریندارکردنی ئەو بەرپرسەی سوپای پاسداران دەستگیرکران.