لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل سێ کەس لە سوریا کوژران

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمرۆ شەممە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند ، شەوی رابردوو لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کۆمەڵگەیەکی نیستەجێبوون لەناوچەی "دیماس" سێ کەسی سەر بە ملیشیاکانی نزیک لە ئێران کوژراون.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەی ڕوانگەی سوریدا هاتووە کە ناوچەی دیماس بە یەکێک لە ناوچە تایبەتەکانی سوریا ئەژمار دەکرێت کە زۆربەی بەرپرسە سیاسی و سەربازییەکانی ئەو وڵآتەی تێیدا نیشتەجێن .

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی سەربازی بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریی ڕاگەیاند، بەرەبەیانی رۆژی شەمە سوپای ئیسرائیل ژمارەیەک هێرشی مووشەکی  بۆ سەر ریفی دیمەشق ئەنجامداوە و دژە هەواییەکانی ئەو وڵآتە توانیویانە ژمارەیەک لەو موشەکانە بخەنە خوارەوە و ژمارەیەکی دیکەش بە بێ هیچ زیانێکی گیانی ئامانجەکانیان پێکاوە.

جێی ئاماژەیە ئەم هێرشانەی ئیسرائیل دوابەدوای ژمارەیەک هێرشی دیکەی سوپای ئەو وڵاتە دێت بۆ سەر فرۆکەخانەی سەربازی "مۆزە" ی سەربازی لە رۆژئاوای دیمەشق کە چەند بنکەیەکی حزبولای لوبنانی و ملیشیاکانی دیکەی سەر بە ئێران لە خۆدەگرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار