لە هێرشێکدا بۆ سەر هێزەکانی هەسەدە پێنج ئەندامیان شەهیدکران
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە هێرشێکی گروپەچەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق و نزیک لە ئێران بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دێرەزوور پێنج ئەندامی ئەو هێزە کوردییە شەهیدکران.
ئاژانسی هەواڵی نۆرس پرێس لە زاری سەرکردەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دێره‌زوور ڕایگەیاند، "دوێنێ هەینی له ئه‌نجامی هێرشێكی میلیشیاكانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق، كه دزه‌یان كردبوو بۆ ناوچه‌كه، پێنج ئه‌ندامی هێزەکانی “هه‌سه‌ده” گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بێسەروشوێنه."
سەبارەت بە هێرشەکە ئه‌و سه‌ركرده‌یه به نۆرس پرێسی گوتووە چەکدارەکان لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای فوراتەوە كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی "حكومه‌تی دیمه‌شق و میلیشیاكانی ئێرانه،" دزەیان کردۆته شارۆچکەی شه‌عفه کە له‌ژێر ده‌سهه‌ڵاتی “هەسەدە”دایە ”، لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێره‌زوور.
ئەوەشی ڕونکردەوە کە ئەو گرووپە دزەیان کردۆتە ناو یەکێک لە خاڵە سەربازییەکانی هه‌سه‌ده و له‌ئه‌نجامدا پێکدادان دروست بووه و پێنج ئه‌ندامی “هه‌سه‌ده” شه‌هید بوونه، هەروەها ئەندامێکی دیکەش بێسه‌روشوێنه.
لە ڕوداوێکی هاوشێوەشدا مانگێک لەمەوبەرهێرشێکی هاوشێوە بۆ سه‌ر هه‌مان خاڵی سه‌ربازی ئه‌نجامدرا، و سێ ئه‌ندامی “هه‌سه‌ده” شه‌هید بوون.
