کێشە لەنێوان پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی و دوو کەسدا دروستبوو
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی شوباتی ٢٠٢٤ لە شاری سلێمانی کێشە لەنێوان مەفرەزەیەکی هاتووچۆ و دوو هاوڵاتیدا بەهۆی جامی رەشی ئۆتۆمبێلەکەیانەوە دروستبوو، بەپێی قسەی شایەتحاڵەکان لەو رووداوەدا تەقەکراوە.
هاوڵاتی بۆ زانینی زانیاریی زیاتر پەیوەندیی بە هاتووچۆی سلێمانییەوە کرد و هەواڵەکەیان پشتڕاستکردەوە ڕایانگەیاند "کێشەکە لە گەڕەکی ئاشتی سلێمانی بووە و لێکۆڵینەوە دەستیپکردووە و دواتر زانیاری زیاتر دەخەینەڕوو".
شایەتحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە بە هاوڵاتی راگەیاند" کێشەکە لەنێوان دوو هاوڵاتی و مەفرەزەیەکی هاتووچۆی سلێمانیدا بووە و لە رووداوەکەدا تەقەکراوە".
بابهتی پهیوهندیدار
