لە هەرێمی کوردستان هاککەرێک دەستگیرکرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین بە تۆمەتی هاککردن کەسێکی دەستگیرکرد کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی زانیاریی کەسی لە هاوڵاتییەک کردبوو، هەروەها کەسێکی دیکەش دەستگیرکراوە کە پەیوەندیی بە تاوانەکەوە هەبووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند "لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە بەوتەی خۆی پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لێ هاککراوە، دەستبەجێ دوای بەدەستهێنانی بڕیاری دادوەر دەستکرا بە لێکۆڵینەوە و تواندرا هاککەرەکە و تۆمەتبارێک دیکەش کە پەیوەندی بەهەمان تاوانەوە هەیە له لایەن بنکەی پۆلیسی راپەڕین بە هەماهەنگی هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن دەستگیر بکرێن و یەکێک لە تۆمەتبارەکانیش دانی ناوە بە تاوانەکەیدا کە بەوتەی خۆی دەستی هەبووە لە هاککردنی فەیسبوکی سکاڵاکار".
ئاماژە بەوەکراوە "تۆمەتبار هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی زانیاری کەسیەتی کردووە بۆ بەدەستهێنانی بڕێک پارە، لە وتەکانیدا دانی بەوەشدا ناوە پێشتریش فەیسبووکی هاوڵاتیەکی دیکەی هاککردووە، لە ئێستادا هاککەرەکە و تۆمەتبارەکەی تر بە مادەی دووی لە یاسایی قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراون و لێکۆڵینەوەش لە دۆسیەکەدا بەردەوامە".
