هاوڵاتییانی دهۆک و زاخۆ مامەڵە بە لیرەی تورکییەوە ناکەن

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی


لیرەی تورکی تا دێت نرخەکەی دادەبەزێت، ئەمەش وایکردووە کە هاوڵاتییانی پارێزگای دهۆک و زاخۆ چیتر مامەڵە بە لیرە نەکەن، بەپێچەوانە پێشتر زۆر کەس کاری کڕین و فرۆشتنی لیرەی دەکرد.


رەمەزان سلێڤانەیی، سەرۆکی سەندیکای ئاڵوگوڕی پارە لە دهۆک بە هاوڵاتی وت "لیرەی تورکیا بەرێژەیەکی زۆر بەرچاو دابەزیو، لەئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر سێ هەزار و٧٧ لیرەی تورکییە، پارساڵ لەم کاتەدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر هەزار و٨٨٠ لیرە بوو، هاوکات ٢٠٢١دا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر هەزار و٣٥٠ لیرە بوو، ئەمە وا بۆمان دەردەخات کە لیرەی تورکی لە ١٠٠٪ دابەزیوە".


ئاماژەی بەوەشکرد " ئەم دابەزینە وایکردووە کە خەڵک بە تایبەت لە دهۆک و زاخۆ چیتر مامەڵە بە لیرەی تورکی نەکەن، چونکە تەنها زیانیان بەردەکەوێت و هیچ ئاسۆیەک نییە تا بەرزبێتەوە بەپێچەوانەوە هەر دادەبەزێت، هەروەها خەڵکیش هەبووە زیانی پێگەیشتووە".


سەرۆکی سەندیکای ئاڵوگوڕی پارە لە دهۆک وتیشی "پێشتر خەڵک بۆ گەشتکردن یاخۆد بۆ سەرەدانی پزیشک یان کڕینی شمەک هەر لە دهۆک بە بەهای هەزار دۆلار یان زیاتر پارەکەی دەکرد بە لیرە، بەڵام ئێستا ئەوە نەماوە، ئەگەر کەسێک پێویستی پێ هەبێت هەر لە تورکیا و بەپێی پێویستی خۆی پارەکەی دەکاتە لیرە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار