ئاسایشی سلێمانی مامەڵەکردنی هەوایی بە دۆلار و دراوەکانەوە قەدەغەکرد
9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەلایەن ئاسایشى سلێمانییەوە کۆمەڵێک مەرج بۆ کارکردنى نوسینگە و ئاڵوگۆڕکارانى دراو دەرکرا، بەوپێیە چیتر ئەو کاسبکارانە ناتوانن مامەڵەى هەوایی بە دۆلارەوە بکەن و تەواوى مامەڵەکانیش بە دراوە ئەلیکترۆنییەوە قەدەغە کران.
بهگوێرهی نوسراوێكی هۆبهی چاودێری و ئاڵوگۆڕی دراو و شتومهكی ئاسایشی سلێمانی، ئاگاداری سهرجهم كۆمپانیا و نوسینگه و دهستگێڕ و كاسبكاران دهكاتهوه، پابهندی پێنج بڕیاری دیاریكراو بن، بهپێچهوانهوه روبهڕوی لێپێچینهوهی یاسایی دهبنهوه.
ئەوانیش لە پێنج خاڵدا خۆیان دەبیننەوە:
١- نابێت جیاوازی بکرێت لە نێوان دۆلاری چاپی کۆن و نوێ.
٢- لە کاتی وەرگرتنی حەواڵي داوای کەفیل نەکرێت و بدرێت بەو کەسەی کە بە ناویەوە هاتووە.
٣- مامەڵەکردن ڕاستەو خۆو ڕوبەڕوبێت؛ بەوپێیەش لەمەودا مامەڵەى هەوایی بە دۆلار و دراوەکانەوە قەدەغەیە.
٤- مامەڵەکردن بە دراوى ئەلیکترۆنییەوە بەهەمو شێوەیەک رێگە پێنەدراوە و لە ئەگەرى بونى سەرپێچیشدا کەسى سەرپێچیکار روبەڕوى لێپێچینەوەى یاسایی دەبێتەوە.
٥- ئەو کەسەی حەواڵە وەردەگرێت پێویستە پێناسی پێبێت.