تورکیا بە چڕی دەوروبەری گوندی سەرگەلێی بۆردوومانکرد

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی دەوروبەری گوندی سەرگەلێ-یان لە پارێزگای دهۆک بۆردوومانکرد و زیانەکان نەزانراون.

بارزان سەرگەلێ، دانیشتووی گوندەکەیە و بە هاوڵاتی وت "فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٤ دەوروبەری گوندی سەرگەلێ-یان بۆردوومانکرد، ئەو ناوچەیەی کە بۆردوومانکراوە تەنها ٥٠٠ مەترێک لە دانیشتوانی گوند دوور بوو و دووکەڵێکی زۆر بەرزبووەتەوە".

ئەمەش لەکاتێکدا لە مانگی رابردوودا تورکیا شوێنێکی بەخێوکردنی ئاژەڵداری ل ەگوندی سەرگەلێ کردە ئامانج و زیانی زۆری لێکەوتەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار