پرۆسەی خوێندن لە پەروەردەی پشدەر دەستپێدەکاتەوە

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پشدەر داوا لە مامۆستا و خوێندکاران دەکات، سبەینێ دەست بە پرۆسەی خوێندن بکەنەوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پشدەر رایگەیاند "ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و مامۆستایان و مامۆستایانی وانەبێژی ناوەندەکانی خوێندن دەکەین، کە سبەی سێشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤ پەیوەندی بە ناوەندەکانی خوێندن بکەنەوە بەمەبەستی ئاساییکردنەوەی پرۆسەی خوێندن و دەستپێکردنەوەی دەوام".

ئاماژە بەوەشکراوە"داوا لە کەسوکار ی خوێندکاران دەکەین کە جگەرگۆشەکانیان رەوانەی باخچەکانی منداڵان و قوتابخانە و خوێندنگەکان بکەنەوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "لەهەر ناوەندێکی خوێندن گرفتی نەبوونی مامۆستا هەبوو لە هەر پسپۆڕییەک، با بەڕێوەبەرەکان پەیوەندی بە هۆبەی خۆیەتی و میلاکی پەروەردەوە بکەن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار