پەروەردەی سلێمانی: بەشێکی زۆری مامۆستایان گەڕاونەتەوە هۆڵەکانی خوێندن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

جێگری بەڕێوبەری پەروەردەی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە شێکی زۆری مامۆستایان گەڕاونەتەوە هۆڵەکانی خوێندن و هیچ مامۆستایەک سزا نادرێت.

نەژاد عەبدوڵا یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە کۆی هەزار و 307 ناوەندی خوێندن، هەزار و 208یان دەوامیان تێدا دەکرێت.

وتیشی، ژمارەی ئەو مامۆستایانەی بە نەهاتو تۆمارکرابون زیاتر لە دو هەزار و 500 مامۆستابون وئەو مامۆستایانەی بەهۆی بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندنەوە غیابدراون سزا نادرێن .

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی ناوەندەکانی خوێندنی سلێمانی دەستیان بە دەوامکردوەتەوە و پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ بەرێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی سنوری پارێزگاکە هەیە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار