وادەی ناردنی ٦١٨ ملیار دیناری دیکەی بەغدا بۆ هەرێم ئاشکرادەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هەمواری یاسای بودجە و ناردنی ٦١٨ ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان زانیاری نوێ دەخاتەڕوو.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیاکانی راگەیاند "چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیران هەمواری یاسای بودجە تەواو بکات و لە سەرەتای مانگی داهاتووشدا بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران".

لەبارەی ناردنی ٦١٨ ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد "تا ئەو کاتەی یاسای بودجە هەموار دەکرێتەوە مانگانە حکومەتی عێراق ٦١٨ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، هەروەها تا کۆتایی ئەم مانگە حکومەتی عێراق ٦١٨ ملیاری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت".

بڕیارە لەگەڵ هاتنی ٦١٨ ملیار دینارەکەی عێراق وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبە دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی ئەمساڵی فەرمانبەران بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار