دوو ناوچەی قەزای ئامێدی بۆردوومانکران
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەرزاییەکانی گوهەرزێ و بڵاڤەیان لە رۆژهەڵاتی قەزای ئامێدی بۆردوومانکرد.
سەعدوڵلا گوهەرزی، دانیشتووی گوندی گۆهەرزێ بە هاوڵاتی ی راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤ دەوروبەری کاتژمێر ٣:٠٠ زیاتر لە دوو جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بەرزاییەکانی گوهەرزێ و بڵاڤە بۆردوومانکران".
ئاماژەی بەوەشکرد "بۆردوومانەکە له سەنتەری گوندەکە دووربووە و ئەو شوێنانەی بۆردوومانکراون ناوچەی قەدەغەکراون بۆیە نازانرێت زیانەکان چین".
هەروەها بۆردوومانی ئەو ناوچانە لەکاتێکدا کە دوێنی بەهەمانشێوە لەم کاتانەدا بەچڕێ دەوروبەری گوندی سەرگەلێی لە سنووری پارێزگای دهۆک بۆردومانکرد.
بابهتی پهیوهندیدار
