لە هەولێر حاڵەتی ئامادەباشی راگەیەندرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان بێت شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین لە سبەینێوە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە، بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی لافاو لە هەولێر حاڵەتی ئامادەباشی راگەیەندرا.

کاروان عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە هاوڵاتی راگەیاند "بە پشتبەستن بە پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان سەرجەم تیمەکانمان و ئامێرە پێویستییەکانمان ئامادەکردووە و کەوتوینەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر رووداوێکی نەخوازراو کە بەهۆی لافاوەوە رووبدات".

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد "هەر هاوڵاتییەک تووشی گرفت بێت بەهۆی لافاوەوە دەتوانێت پەیوەندیمان پێوەبکات و ئێمە بەدەم داواکارییەکەوە دەچین".

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان بێت لە سبەینێ چوارشەممەوە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ماوەی چەند رۆژێک دەخایەنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار