کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو

2 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتی

ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و جێگران و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆبووەوە‌.


سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و جێگران و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆبووەوە‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كە وەزیری دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، پرسی دواكه‌وتنی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕالیی عێراق سه‌باره‌ت به‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و رەهه‌نده‌ ده‌ستووری و یاساییه‌كان و ئەگەر و لێكەوتەكانی، خرانە بەر باس و گفتوگۆ".


لای خۆیەوە سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌موو رێكارێكی ده‌ستووری و یاسایی ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، لەمبارەیەشەوە را و سەرنجی به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌ به‌هه‌ند و جێی بایه‌خ وه‌رده‌گیرێت و كاری جددیان له‌سه‌ر ده‌كرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار