بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان پێنج تۆمەتبار دەستگیرکران
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر پێنج تۆمەتباری دەستگیرکرد کە تاوانی رێگری و فڕوفێل و دزیکردنیان ئەنجام دابوو، بە رێگەی ئۆنلاین بەناوی فرۆشتنی کاڵاوە خەڵکیان هەڵخەڵەتاندووە.
لە راگەیەندراوێکدا ئاسایشی هەولێر رایگەیاند "دوای ئەنجامدانی چاودێری و بەدواداچون بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر بەپێی مادەی (٤٥٢) لە یاسای سزادانی عێراقی پێنج تۆمەتبار بەناوەکانی (م ،أ ،ط) و (أ ، ح ، ن) و (ع ، ن ، ص) و (أ ، ع ، م) و (ه، ع ، ع) بە تۆمەتی رێگری و فڕوفێڵ و دزیکردن، لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کران".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئەم تۆمەتبارانە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بانگەشەی فرۆشتنی چەند جۆرە کاڵایەکیان کردوە بەڕێگای راستەوخۆ (ئۆنڵاین)، دوای ئەوەی لەگەڵ کڕیارەکە رێکدەکەوتن و پاشان ئەو تۆمەتبارانەوە ڕێگریان لێکراوە و هێرش کراوەتە سەریان و ئازار دراون و پارەو مۆبایلەکانیان لێ سەنراوە و دواتر هەڵهاتوون".
