تەندروستیی سلێمانی: لە مانگی یەکدا زۆرترین هۆکاری گیانلەدەستدان سووتان بووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە مانگی یەکی ئەمساڵ ٤٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان لە پزیشکی داد تۆمارکراون.

بەپێی ئامارەکانی تەندروستیی سلێمانی، مانگی یەکی ئەمساڵ لە ٤٦ حاڵەتی تۆمارکراوی گیانلەدەستدان لە پزیشکی دادی سلێمانی، نۆیان بەهۆی سووتانەوە بووە، ئەوەش لە کاتێکدا لە مانگی 12ی ساڵی رابردوودا هۆکاری زۆرترین گیانلەدەستدان رووداوەکانی هاتوچۆ بووە.

وەک تەندروستی سلێمانی ئاماژەی پێداوە، لە هۆکارەکانی تری گیانلەدەستدان لە مانگی یەکدا وەک تەندروستی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، هەشت گیانلەدەستدان بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە بووە، دوو حاڵەتیش بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و دوانیش خنکاون یەکێکیان خنکان بە غاز بووە و ئەویتریان لە ئاودا خنکاوە، ئەوانی دیکەش بە هۆکاری جیاجیا تۆمارکراون.

هەر بەپێی ئامارەکە، 35 یان لەوانە لە رەگەزی نێر بوون و 11شیان لە رەگەزی مێ بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار