بایدن بە تووندی وەڵامی ترەمپ دەداتەوە
9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوو ئەو وڵاتە سەبارەت بە ناتۆ ئیدانە دەکات و دەڵێت "لێدوانەکانی شەرمەزارکەرە".
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکی تەلەفزیۆنیدا لە کۆشکی سپییەوە رایگەیاند "لێدوانەکانی ترەمپ لەبارەی ناتۆوە گەمژەیی و شەرمەزارکەر و مەترسیدارن".
سەرۆکی ئەمەریکا جەختیشی لەوە کردەوە، کە ناتۆ ئەمەریکا و جیهان دەپارێزێت، کە سەرۆکی پێشوو "نایبینێت".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا رایگەیاندبوو، کە جۆ بایدن هانی رووسیا دەدات هەرچییەک بیەوێت بیکات بەرامبەر بە هەر وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ کە "پارەی پێویست بە بودجەی هاوپەیمانییەکە نادات".
بابهتی پهیوهندیدار