ڤالانتاین لەچییەوە هاتووە؟

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

چهندین بیروڕای جیاواز لهسهر مێژووی ڤالانتاین ههیه، یهكێك لهو بیروڕایانهی کەزۆر باسدەکرێت دهڵێت، له سهدهکانی سێههمی زایینی لهڕۆما، سهرکردهیهک ههبوو بهناوی کلادیۆسی دووەم كهپێی وابوو  ئهو سهربازانهی کههاوسهرگیریان نهكردووه باشترو بههێزترن لهو سهربازانهی که ژن و منداڵیان ههیه، ههربۆیه بڕیاردهدات کهسهربازهکانی ئیمپڕاتوری رۆم نابێت ژن بخوازن و دهبێت سهڵت بمێننهوه، کلۆدیۆس زۆر زاڵم بووهو تهنها بڕیار لای خۆی بووهو كهس نهیتوانیوه پێچهوانهی یاساكانی مامهڵه بكات.

بەڵام ڤالانتاینی قەدیس کە رەبەنێکی گاور بووە، دژی بڕیارهكهی ئیمپڕاتۆر وەستاوەتەوەو ژێربهژێرو بەنهێنی گرێبهستی ژنهێنانی بۆ سهربازهكان ئهنجامداوە.

دوای ئه‌وه‌ی ئیمپڕاتۆر به‌وه‌ی زانیوە، ده‌ستگیری كردووەو زیندانی کردووە، پاشان بڕیاری له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سەپاندووەو له‌ڕۆژی (14/2/270)ی زایینی لەسێدارە دراوە، دواتر پاپا رۆژی كوژرانی (ڤالا‌نتاین)ی قەدیس، كه‌بانگه‌وازی بۆ خۆشه‌ویستی و ئاشتی دەكرد، بەجه‌ژنی خۆشه‌ویستی لەقەڵەمدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار