لەبارەی پشووی سبەینێوە بڕیاردرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پارێزگای هەولێر لەبارەی پشووی سبەینێوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت " لەسەرجەم دامو دەزگا و فەرمانگەکانی سنووری پارێزگاکەمان دەوام ئاساییە".

لە راگەیەندراوێکدا پارێزگای هەولێر رایگەیاند "سەبارەت بەو شەپۆلە باران بارینە ناوچەکەی بە گشتیی گرتووەتەوە، دواى هەڵسەنگاندنی رەوشەکە و دیراسەتکردنی لایەنی پەیوەندیدار، سبەی پێنجشەممە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ پشوو نییە و لەسەرجەم دامو دەزگا و فەرمانگەکانی سنووری پارێزگاکەمان دەوام ئاساییە".

ئاماژە بەوەشکراوە "لە ماوەى ساڵانى راابردوو و بەر لە وەرزى باران بارینى ئەمساڵ، لە پێناوى روونەدانى لافاو و کەمکردنەوەى مەترسیەکانى، هەموو رێکارێک لە پاککردنەوەى (ڕێرەوەکانى ئاوى سروشتى باران، ئاوى قورس، کەند و سەرجەم چاڵەکانی ئاو وەرگرتن، مەنهۆلەکان، ئاوەڕۆكانی ناوشار) گیراوەتەبەر و پڕۆسەکەش تاکو ئێستا بەردەوامە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و فەرمانگاکان (شارەوانی، بەرگری شارستانی، ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ، زێرەڤانی، تەندروستی، تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی) لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێکی نەخوازراو و مەترسی دروستبوونی لافاو، هەروەها دواى ئه‌و هەموو هەوڵ و کارەکانە کە لە ئێستا و لە رابردوودا بۆ بەرگرتن لە لافاو و روونەدانی کراوە، بەپێویست نازانرێت سبەی بکرێتە پشوو".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار