لە ئۆپەراسیۆنێکدا ژمارەیەک جادووگەر و سیحرباز دەستگیرکران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوایی سلێمانی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ ژمارەیەک لەو کەسانەی دەستگیرکرد کە کاری سیحر و جادوو و روقیەی شەرعی دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند "بەبریاری دادوەری لیکۆڵینەوە لە ئۆپەراسیۆنیکی سەرکەوتوودا هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لەماوەیەکی کەمدا توانرا سەرجەم ئەوکەسانە دەستگیر بکەن کە کاری جادوو نوشتە سیحر وروقیەی شەرعیان ئەکرد لە سنووری قەزای چەمچەماڵ".

ئاماژە بەوەشکراوە "بڕیارەکە پاڵپشت بووە بە نیگەرانی و ناڕەزایەتی هاوڵاتییان و مامۆستایانی ئایینی لەو جۆرە کەسانە کە هۆکارێک بوون بۆ تێکدانی ژیانی کۆمەڵایەتی و خێزانی خەڵک".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار