پەروەردەی پێنجوێن دەرچووی چەند بەشێک ئاگاداردەکاتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن ئاگاداری دەرچووانی زانکۆی نیشتەجێی سنوورەکە دەکاتەوە و داوایان لێدەکات سەردانیان بکەن.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن رایگەیاند "بۆ هەموو ئەو کەسانەی دەرچووی زانکۆن و نیشتەجێی سنووری قەزای پێنجوێنن داواکارن بکرێنە وانەبێژ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە سبەینێ پێنجشەممە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ لە دیوانی بەڕێوەبەرێتییەکە ئامادەبن بۆ کاری زۆرپێویست".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئەوکەسانە ئامادەبن کە دەرچووی پەیمانگای هونەرەجوانەکانن و پسپۆڕییەکانی زمانەکانی کوردی –عەرەبی - ئینگلیزی، لەگەڵ زانست- کیمیا- فیزیا -بایۆلۆجی- کۆمەڵایەتیین".
بابهتی پهیوهندیدار
