تورکیا دووبارە سنووری قەزای ئامێدی بۆردوومانکرد
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەیانیی ئەمڕۆ سوپای تورکیا بە دووری ٥٠٠ مەتر دەوروبەری گوندی گوهەرزێی لە سنووری قەزای ئامێدی بە چڕی بۆردوومانکرد و زیانەکان نەزانراوە.
کارڤان گوهەرزی، دانیشتووی گوندی گۆهەرزێ تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند "کاتژمێڕ ٩:٣٠ خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ فڕۆکەکانی تورکیا دەوروبەری گوندی گۆهەرزێ-یان بۆردوومانکرد".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو شوێنەی بۆردوومانکراوە تەنها ٥٠٠ مەترێک لەسەنتەری گوند دوورە، تائێستا هیچ کەسێک نەچووەتە ئەو شوێنەی بۆردوومانکراوە، چونکە تڕس هەیە جارێکی تر بوردوومان بکرێتەوە لەبەر ئەو کەس نازانێت زیانەکان چی بوون".
ئاماژەی بەوەشکرد "بۆردوومانکردن بووەتە شتێکی ئاسایی لەژیانی ئێمە، چونکە رۆژ هەیە جارێک یان چەند جارێک ناوچەکە بۆردوومان دەکرێت، دانیشتووانی گوندەکە بەردەوام ترس و دڵەڕاوکێیان هەیە".
بابهتی پهیوهندیدار
