بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان بێت بارانبارین بەردەوام دەبێت.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ بارانبارین بەردەوام دەبێت و ئاستی دابارین لەسەرجەم ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری پارێزگاکان مامناوەند دەبێت".

ئاماژە بەوەشکراوە، کە زۆرترین رێژەی بارانی پێشبینیکراو لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە باشووری پارێزگای سلێمانی دەبێت، هەندێک کاتیش هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت، کاتەکانی شەو کاریگەری شەپۆلەکە لەسەر هەرێمی کوردستان لاواز بێت.

هەروەها سەبارەت بە سبەینێ هەینی روونکراوەیەوە، سبەینێ ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە دوانێوەڕۆوە بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکان بە شێوەی نمە باران و مامناوەند دەبێت، بەتایبەتی لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار