بەهۆی دەوام نەکردنەوە زیاتر لە ١٠٠ مامۆستا سزادراون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

مامۆستایەکی ناڕازی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت لە ماوەی ئەم چەند رۆژەدا بەهۆی ئامادەنەبوونیان لە دەوام زیاتر لە ١٠٠ مامۆستا سزادراون.

فەرهاد قادر، مامۆستای ناڕازی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە هاوڵاتی راگەیاند "لەم چەند رۆژەدا لە سنووری پەروەردەی هەڵەبجە زیاتر لە ١٠٠ مامۆستا سزادراون بەهۆی بەردەوامبوونیان لە بایکۆت".

ئەو مامۆستایە روونیشیکردەوە "تەنها رۆژی سێشەممەی رابردوو ٦٧ مامۆستا سزادراون، هەروەها ئەمڕۆش نزیکەی ٧٠ مامۆستای دیکە سزادراون".

ئاماژەی بەوەشکرد "قوتابخانە هەیە بەڕێوەبەر و سەرجەم مامۆستاکان سزادراون، بۆ نمونە قوتابخانەکانی بیارە و خورماڵ و باڵانبۆ و گۆران، هەروەها باخچەی ساوایانی شەونم بە هەمان شێوە مامۆستا و بەڕێوەبەرەکەی سزادراون"،

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار