بە تۆمەتی کوشتنی گەنجێک سێ کەس دەستگیرکران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ گەنجێك ، مەفرەزەكانی‌ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای‌ ئەوەی‌ لەڕۆژی‌ ٢ی نیسانی ٢٠٢٣ کاتژمێر ١١:٠٠ی  شەو گەنجێك لە قەزای‌ سەیدسادق كوژرا، لێكۆڵینەوەكانی‌ پۆلیسی سلێمانی بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستیپێكرد كە تۆمەتباران بۆ شوێنی نادیار هەڵاتبوون،  دادوەری‌ لێكۆڵینەوە بەپێی‌ مادەی‌ 406 لەیاسای‌ سزادان بڕیاری‌ دەستگیركردنی‌ بۆ تۆمەتباران دەركرد، لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانی‌ پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران بەردەوام بوو، سەرەنجام‌ دوای‌ لێكۆڵینەوەیەكی ورد و گەڕانی بەردەوام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا هەر سێ تۆمەتبار دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەو بەپێی مادەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە .

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار