پارێزگاری هەولێر: لە کاتێکی کەمدا بارانێکی زۆر باری بۆیە لافاو دروست بوو
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە زیانی لافاوەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممەی شاری هەولێر ڕایگەیاند، لافاوەکەی ئەمڕۆی هەولێر قوربانی گیانی تێدا نەبووە، و لە کاتێکی کەمدا بارانێکی زۆر باری بۆیە لافاو دروست بوو و توانیویانە زیانەکان کەم بکەنەوە، بەڵام تەنها لە دەوروبەری پردی سەیداوە نزیکەی ١١ ئەوتومبێل ژێرئاوکەوتن.
سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: بەپێی ئامارەكانی كەشناسی لە چەند کاتژمێری رابردودا لە شاری هەولێر نزیكەی (20) ملم باران لە شاری هەولێر باریوە، "كە هەمان ئەو بڕەبوە كە موسڵی ژێر ئاوخستوە، بەڵام ئێمە توانیومانە پێشتر ئامادەكاری بۆ بكەین و زیانی لافاوەكەمان كەمكردوەتەوە."
وتیشی که "لە 24 کاتژمێری رابردوودا، سەرجەم تیمەکانیان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و ڕێکاری پێویست گیراوەتە بەر "هاوکات پێشتر شۆفێران له ههر بارودۆخێكی لهم شێوهیه ئاگادار كراونهتهوه بۆ ئهوهی ئامادهیی بكهن و خۆیان له زیانهكان بهدوور بگرن.
سەڕەڕای ئەمەش ئەمڕۆ تەنها لە دەوروبەری پردی سەیداوە لە هەولێر، 11 ئۆتۆمبێل ژێرئاو کەوتن و لە شوێنەکانی دیکەی شارەکەش دەیان ئۆتۆمبێلی دیکە زیانیان بەرکەوت.
پارێزگاری هەولێر لەبارەی ئەو شوێنانەی کە ئوتومبێلی ژمارەی هاوڵاتی ژێرئاوکەوتبوون وتی "ئهو شوێنهی ئۆتۆمبێلهكان بهتایبهتی كه ئۆتۆمبێلی تاكسین زیانیان بهركهوتووه، یهكێكه له قووڵترین شوێنهكانی ههولێر".
ئەوەشی ڕونکردەوە كه ئهو كۆنكرێتانهی له نزیك پردی سهیداوهن و هی پاشماوهی كۆمپانیاكهن كه پڕۆژهكه لهو ناوچه دروست دهكات، بڕیار دراوه دهستبهجێ لهو شوێنه ههڵبگیرێن و بۆ شوێنێكی دیكه بگوازرێنهوه" .
جێگەیباسە ئەو بەربەستە کۆنکرێتییانە بە هۆکاری کۆبونەوەی ئەو ئاوە دادەنرێت کە بەهۆیەوە ئوتومبێلی ژمارەیەکی زۆری هاوڵآتیان ژێر ئاو کەوتن و زیانیان پێگەشت.

