هاوسه‌رۆكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له سلێمانی ده‌ستگیركران
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی تەڤگەری ئازادی ڕاگەیاند، لە کاتی خۆپیشاندانی ئەمڕۆیاندا بۆ ئازادی ئۆجەلان، لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە نزیکەی 50 کەسیان دەستگیرکراون کە لە ناویاندا هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیشی تێدایە.
جومعە کەریم، وتەبێژی تەڤگەری ئازادی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند،" ئەمڕۆ 15ی شوبات ڕۆژی پلانگێڕیە لەسەر عەبدوڵا ئۆجەلان، بەم بۆنەیەوە کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجەلان ویستی خۆپیشاندان ئەنجامبدات لە سەهۆڵەکەبۆ باخی گشتی، کە پێکهاتبوون لە هەڤاڵانی ئێمە و کۆمەڵێک خەڵکی وڵاتپارێز و ڕۆشنبیرو ڕاگەیەندنکار، بەڵام ئاسایش ژمارەیەکی زۆری لەو کەسانە دەستگیرکرد."
وتیشی،" نزیکەی 50 کەس لەخۆپیشاندەران دەستگیرکراون، کە لە ناویاندا هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادی و ڕۆشنبیر و ڕاگەیەندنکار و کەسانی بێ لایەن هەیە."
لای خۆیه‌وه سه‌لام عه‌بدولخالق به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند كه "ئه‌وان ویستبوویان خۆپیشاندان بكه‌ن، به‌ڵام به هۆكاری ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌یان گونجاو نه‌بوو، ئاسایش دووری خستوونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كیشیان پێده‌چیت ده‌ستگیركرابن".
وتیشی: "له راستیدا مۆڵه‌تیشیان نه‌بووه، باوه‌ڕناكه‌م زۆریش بمێیننه‌وه له ئاسایش".
وتەبێژی تەڤگەری ئازادییش دەڵێت خۆپیشاندانەکەیان مەدەنی بووە و بە پێی یاسا مۆڵەتی پێویست نییە، تەنها ئاگادار کردنەوە نەبێت.
ئه‌م ده‌ستگیركردنه له كاتێكدایه كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا ڕۆژی پێنجشه‌ممه هۆشداری دا له دژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و تۆمه‌تباری كرد به پشتیوانیكردن له "تیرۆر".
